Skip to the content
Menu

لیژنەی وزەو سامانەسرووشتییەکان و وه‌زیرى بازرگانی پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌موارى پیاده‌كردنی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی تاووتوێ ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌موارى پیاده‌كردنی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیى هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/24، لیژنەی وزەو سامانە سرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو بڕیارده‌رو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ كه‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازیى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی کۆبووەوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ئاماده‌یبوو، پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق، گفتوگۆى وردى له‌سه‌ر كرا به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌باره‌یه‌وه‌.