به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان
لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت تاووتوێ ده‌كات
![](/media/8834/kurdistanparliament-lkomalayati.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132662425950000000)
به‌مه‌به‌ستى دواین تاووتوێكردنى هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/5/23، به‌ئاماده‌بوونى د.رێواز فایق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی ورد له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت، ژماره 22ى ساڵى 2011 كرا‌و سه‌رجه‌م تێبینى و سه‌رنجه‌كانى كه‌هه‌بوون له‌سه‌ر هه‌مواره‌كه تاووتوێ كرا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له لیژكه كرد ته‌واوى هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ى یاسایه‌كى تۆكمه لهبهرژهوهندیى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌تى لێ ده‌ربچێت.