لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی پێشوازیى لەهەردوو كۆمەڵەی تالاسیماو كورتەباڵاكانی كوردستان كرد
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/31، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌شتیی ڕۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، پێشوازیى لەهەردوو كۆمەڵەی تالاسیماو كورتەباڵاكانی كوردستان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان باسیان له‌كیشه‌كانیان له‌بواره‌كانی ئابوورى و مووچه‌و خوێندن و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی كرد‌و چه‌ندین داواكاریشیان خسته به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و داوایانكرد كێشه‌و داواكارییه‌كانیان به‌یاسا رێكبخرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانیش پشتیوانیی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و پێیانڕاگه‌یاندن كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ده‌ن.