Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ چەند ڕێكخراوێكی تایبەت بەمنداڵان و كەمئەندامان كۆبووه‌وە

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/31، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌شتیی ڕۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ‌ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، پێشوازیى لەژماره‌یه‌ك له‌نوێنەرانی ڕِێكخراوی منداڵپارێزی لەكوردستان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر كرد.
مەبەست لەسەردانى شاندی میوان بۆ تاووتوێكردنی پرسی ئەو منداڵانە بوو كە لەگەڵ دایكیاندا لەگرتووخانەكاندا ده‌مێننه‌وه‌، شاندی میوان داوایان لەلیژنه‌كه‌ی پەرلەمان كرد كە هاوكاریان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و پرسه‌.
لای خۆیه‌وه‌ لیژنەكەى په‌رله‌مان بڕیاریدا ئەندامێكی دەستنیشان بكات بەمەبەستی سەردانیكردنی لایەنی پەیوەندیدار بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه‌.