لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى هەرێم پێشوازیی لەژمارهیهك لەبەڕێوبەرانی بەڕێوبەرایەتییەکانی کەرکوک کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/31، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، پێشوازیی لەژمارهیهک لەبەرێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەرکوک کرد.
لەكۆبوونهوهیهكدا کە لەھوڵی لیژنە بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەرانى بەرێوەرایهتییەکانی کەرکوک باسیان لەسهرجهم ئەو کێشەو گرفتانە کرد کەڕووبەڕووی کارەکانیان دەبێتەوە لەو ناوچەیەو ڕێگەیان لێدەگیرێت لەئیش و کارەکانیان.
دوای گفتوگۆیەکی زور لەسەر ئەو پرسانە، لیژنە دووپاتى کردهوه کەچۆن پێشتر بەرگریی لەخەڵکی ئەو ناوچانە کردووە ئێستاش ھەموو ھەوڵێک دەدەن لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆئەوەی ئەو کێشانەی پەیوەستن بەحکومەتی ھەرێم بۆیان چارەسەر بکرێت، ھەروەھا داوا لەحکومەتی ھەرێم دەکەن دانوستانەکان چڕ بکەنەوە بۆئەوەی ڕەوشی ئەو ناوچانە ئاسایی بێتهوه.