لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌گه‌ڵ نوێنەرانی یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێم کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/31، لیژنەی وزه‌و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاڕدەرو ژماره‌یه‌ك لە ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، له‌هۆڵی لیژنه له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ نوێنەرانی یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەگفتوگۆکردن سەبارەت بەپڕۆژەیاسای ھەمواری دووەمی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە ١٤ی ساڵی ١٩٩٣ لەھەرێمی کوردستان-عێراق، تیایدا باس لەناوەڕۆكی پڕۆژەیاساکە کراو چه‌ندین سەرنج پێشکەشکراو بیڕورا ئاڵوگۆڕکرا، دواتر لەپێناو ئەوەی بگەن بەدەرئەنجامێك کە لەبەرژەوەندیی گشتیدا بێت، لیژنە بڕیاریدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پرسە لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ساز بکات.