منى نبى: "بەبوونی دەستوورێکی مۆدێرن مافی تەواوی سەرجەم نەتەوەو ئاین و ئاینزاکان دیاریدەکرێت"
ئهمڕۆ چوارشهممه 2021/5/19، منى نبى قههوهچی سكرتێری پهرلهمانى كوردستان، له کۆنفڕانسی یەکڕیزی و دەستووردا بەشداریی لە پانێڵی ماف و ئازادیی پێکهاتەکان لە دەستووری کوردستاندا كردو تیایدا ئاماژهی بهپێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان كردو ڕایگهیاند: "چەمک و مانای پێکەوەژیان لەکۆمەڵگهدا کاتێک بەرجەستە دەبێت کەتاکەکانی کۆمەڵگه جیاوازییەکانی یەکتر قبوڵ بکەن و دژی یەکتر نەبن و لەهەموو کایە سیاسی و یٔیداری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و دادوەرییەکاندا، بەشداریی کاراو رۆڵیان هەبێت"، گووتیشی: "هیچ کۆمەڵگهیەک پێش ناکەوێت یٔەگەر پێکبێت لەیەک رەنگ و یەک زمان و یەک یٔایدیا".
لهبهشێكی دیكهی پانێڵهكهدا سكرتێری پهرلهمان ڕایگهیاند: "پێکهاتەکان بەیاسا لەهەرێمی کوردستان مافەکانیان دەستەبەر کراوە، بەڵام بەبوونی دەستوورێکی مۆدێرن مافی تەواوی سەرجەم نەتەوەو ئاین و ئاینزاکان دیاریدەکرێت و لەچوارچێوەی دەستووردا پراکتیزەی مافە نەتەوەیی و ئاینییەکانی خۆیان دەکەن"، ئاماژهی بهوهشدا كه
وەک پێکهاتەکان داواکارن لەسەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان واز لەکێشەو گرفتەکانی ناوخۆو ململانێی تەسکی حزبایهتی بێنن و هەموو پێکەوە کار بکەین بۆئەوەی لەنزیکترین کاتدا ببینە خاوەنی دەستووری کوردستان.