پهیامی جێگرى سهرۆكی پهرلهمان بۆ یهكی ئایار
د.هێمن ههورامی: "کرێکاران چینێکی کۆڵنەدەرن بەبازوو و قوربانیدانی ئەوان ڕەوتی بەرەوپێشچوونی ئابووری و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات هاتووەتە دی"
بەبۆنەی یەکی ئایار، جەژنی کرێکارانى جیهان، جوانترین پیرۆزبایی لەکرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، کرێکاران چینێکی کۆڵنەدەری کۆمەڵگەن كهبەبازوو و قوربانیدانی ئەوان ڕەوتی بەرەوپێشچوونی ئابووری و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات هاتووەتە دی و بەرەو باشترو بەهێزتریش هەنگاو دەنێت و بناغەی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە هەر بەهێزو بازووی ئەوان دەبێت.
لەپەرلەمانی کوردستان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک لەڕێگەی دەرکردنی یاساو خستنەڕووی داواکارییەکانیان بەرگری لەهەموو چین و توێژەکان دەکات و لەپێشی هەمووانیشەوە بەرگریکارێکی سهرسهختى مافەکانی کرێکاران دەبین بۆئەوەی ژیان و گوزەران و دڵنیایی و خانەنشینی بۆ کرێکاران لەکاتی کارکردن و لەدوای چوونە تەمەنیشهوه دابین بکرێت.
لەو بارودۆخەى ئێستاشدا لەبەرەی بەرگریکردن دەبین بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەختی سەرشانی کرێکاران کەبەهۆی رێکارە خۆپارێزییە تەندروستییەکان دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووچارى هاتوون و بههۆیهوه بەشێکیان کارەکانیان لهدهستداوهو ژیان و گوزهرانیانی سهختتر كردووە، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵ دەبین بۆ کەمکردنەوەی ئەو سەختییانە.
دووبارە ئەو یادە بەرز ڕادەگرین، هیوای ژیانێکی باشتر بۆ كرێكاران بۆ دەخوازین.
د.هێمن ههورامی
جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان
1ى ئایارى 2021