Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی د.هێمن هه‌ورامی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه‌، جوانترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەین.
لێبووردەیی و لێخۆشبوون و گەردن ئازادی، لەنیشانە هەرە دیارو بەرچاوەکانی جەژنن، پێویستە بەو گیانە دەست بخەینە ناو دەستی یەک و بەسەر سەختییەکاندا باز بدەین و ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌مایه‌ی یه‌كڕیزی و ته‌بایى نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ى نێوماڵی كوردستان، بەتایبەت لەم قۆناغه‌دا کەپێویستیترین ئه‌ركی هێزە کوردستانییەکان، تەبایی و یەکڕیزییە بۆ پشتیوانیکردن لەدەستکەوتە وەدەستهاتووەکان.
داواش لەهەموو خەڵکی کوردستان ده‌كه‌م رێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆڕۆنا جێبەجێ بکەن، هەنگاوی زۆرمان بۆ کۆتاییهاتنی ئەو ڤایرۆسە بڕیوەو ئەوەی ماوەتەوە زیاتر پەیوەستە بەخۆپارێزی و خودپارێزی بۆ پاراستنی خۆتان و دەوروبەرتان.
جارێکیتر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایتان لێدەکەین و داواکارین لەخوای گەورە ڕۆژوو و خواپەرستی و نزاكانتان قبووڵ بكات و کوردستانمان بپارێزی و بەهێزترو ئاوەدانتری بکات.
دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی کوردستان و خانەوادە سەربەرزەکانیان.
سڵاوو جەژنە پیرۆزەی تایبەت بۆ سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
د.هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
12ى ئایارى 2021