پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایى خۆمان ئاڕاستهى سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دهكهین.
ھیواخوازین ئەم جەژنە خێرو خۆشی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت و گیانی تەبایی و برایەتیی زیاتر لەنێوان سەرجەم ئاین و ئاینزاو پێکھاتە جیاوازەکان قووڵببێتەوە.
موسڵمانان باوەشی شادی و بەختەوەری بۆ یەکتر بکەنەوە، ئارامی و سەقامگیریی تەواو باڵ بکێشێت بەسەر وڵاتەکەمانداو پەروەردگاری مەزن دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیی خۆی بەسەر گشت مرۆڤایەتیدا بکاتەوەو دۆخی تەندروستیی خەڵک بگەڕێتەوە دۆخى بەر لەھاتنی ئەم ڤایرۆسە نەگریسە، ژیان ئاسایی بێتەوەو ئاسوودەیی بکەوێتە دڵی سەرجەم کوردستانیانی خۆشەویست و مرۆڤایەتی بەگشتی.
خوای گهوره ڕۆژوو و نزاكانتان قبووڵ بكات، ههمیشه لهشادی و سەرفرازیدا بژین.
د.ڕێواز فایق
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
12ى ئایارى 2021