پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاک کۆسرەت ڕەسوڵ..
بەڕێزان ھاوسەرۆکان کاک بافڵ و کاک لاهور..
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..
بهبۆنهی (٤٦) چل و شەشەمین ساڵیادی دامهزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ههڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گهلهكهمان، گهرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستهی بەڕێزتان، بنهماڵهی سهربهرزی شههیدان، پێشمەرگەو ڕێکخستنە دێرینهكان، زیندانییە سیاسییەکان، كهمئهندامانی سهنگهرو تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەکەمان دەکەین.
دیارە ئەم یادە مەزنە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کەکوردستان و ناوچەکە بەھەستیارترین دۆخی سیاسی و ئابووری، ھەژموونی وڵاتانی ئیقلیمیدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە ئەو ڕاستییە بیر بخەینەوە کەیهكێتی لهبهردهم ئاڵنگارییەکی بەھێزی سیاسیدایه، لهسهر ئاستی کوردستان، عێڕاق و ناوچهكهدا، ئهم دۆخهی ئێستاش لێمان دهخوازێت لهههموو كاتێك زیاتر دەستبگرین بەدروشمە باڵا پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم لەبوارە جیاوازەکانداو بەپێداگرییەوە کار بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلەکەمان و بەرجەستەکردنی پلان و بەرنامەکانمان بکەین.
دەکرێت ئەم یادە بكەینە دەرفەتی دەسپێشخەریی بەرقەرارکردنی یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکان بەئاراستەی دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەم دۆخە چهقبهستووهى ئێستا، لهپێناو خزمهتكردنێكى شایستەتر بههاووڵاتیيان و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و ئارامی و خۆشگوزهرانی بۆ هەرێمی كوردستان.
بۆ ئەم یادە پڕشکۆیە وەبیرهێنانەوەی گووتارە دانسقەو کارو هەڵوێستە مەزنەکانی سەرۆک مام جەلال ئیلهامبەخشی ئایندەمانە، وەک چۆن ئەوێ ڕۆژێ دروشمی (مافی چارەی خۆنووسین)ى کرد بەواقیع و ئەنجامدانی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانیش بوو بەڕایەڵەی نێوان شۆڕشی نوێ و ڕاپەڕین، ھاوکات نەسرەوتن و بەردەوامی لەخەباتی مەدەنی و پێشمەرگایەتی تاجێگیرکردنی فیدڕاڵییەت لەدەستووری عێڕاقدا، هەرێمەکەمانی کرد بەقەوارەیەکی دەستووری، ئێستاش پێوستە واقعبینی و حیکمەتی مام ببێتە بنەمای کارو هەڵوێستمان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان.
بەرزو پێرۆز بێت یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ و دامەزراندنی ی.ن.ک.
نەمری بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی شەھیدان.
د.ڕێواز فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2021/5/31