په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ساڵیادی كۆچی دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا
له‌چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌و بیرمەندو سیاسه‌تمه‌داری ناوداری گه‌له‌كه‌مان، ڕەوانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، سه‌ری ڕێز‌و وه‌فا داده‌نەوێنین و یٔه‌م یاده خەمناکە بەشکۆوە ڕاده‌گرین.
کۆچی دوایی کاک نەوشیروان بۆشاییەکی گەورەی خستە نێو کایەی سیاسی و تێڕوانینە قووڵ و نیشتمانییەکانی بۆ چارەسەری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، چونکە بەڕێزیان لەگەڵ ئەوەی سەرکردەیەکی دووربین و سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو، هاوکات لەبواری فیکری سیاسیش‌دا دیدگای ناوازەی خۆی هەبوو، لەهەموو هەلومەرجێکی نالەباردا نەخشەڕێگه‌ی بۆ دەربازبوون لەقەیران دەخستەڕوو، بۆیە ئەمڕۆ لەھەموو کاتێک زیاتر درک بەخەسارەتی لەدەستدانی دەکەین.
دروود بۆ ڕۆحی پاكی كاك نه‌وشیروان و سەرجەم شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاریی کوردستان.
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2021/5/18