Skip to the content
Menu

راگەیه‌ندراوێک لەلیژنەی کاروباری پێشمەرگەوە

شەوی ڕابردوو لەئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسنووری پردێ، هەرسێ پێشمەرگە (نەقیب پشتیوان زراری، ئیدریس بەرهەم، هێمن یەحیا سەعید) شەهیدبوون و چەند پێشمەرگەیەکی تریش برینداربوون.
ئەمە یەکەمینجار نییە کە بەمشێوە ترسنۆکانەیە هێرش دەکرێتەسەر هێزەکانی پێشمەرگە، وەک دیارە لەئەنجامی هەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی فیدڕاڵ، تیرۆریستانی داعش چەندینجار سوودیان لێوەرگرتووە بۆ هێرش کردنەسەر هێزەکانی پێشمەرگە.
بۆیە لێرەدا داواکارین کەهەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی عێراقی فیدڕاڵ هەبێت و هێزی هاوپەیمانان زیاتر ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕن بۆ کاراکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی نێوان ئەم هێزانەو هاوکاریی هاوپەیمانان زیاتر بکرێت، هەروەها داواکارین بەگەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ پاراستنی ئەم ناوچانە.
لەکۆتاییدا داواکارین رۆحی شەهیدەکان شادو ئاسوودە بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان
۱ی ئایاری ۲٠۲۱