شاندێكی لیژنەی پێشمەرگە سەردانی سەنگەرەکانی بەرگریی ھێزەکانی پێشمەرگە لەپردێ ده‌كات

بەمەبه‌ستی بەسەرکردنهوهی سەنگەرەکانی به‌رگریى ھێزه‌كانى پێشمەرگە لەسنوورى شارۆچكه‌ی پردێ، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/3، شاندێکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، كه‌پێكهاتبوو له ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکى لیژنەو باڵانبۆ کۆکۆیی ئەندامی لیژنەكه، سەردانی میحوەری پردێ-ى کرد‌و لەنزیکەوە ئەو سەنگەرانەی بەسەرکردەوە کە بەداخەوە بەھۆی ھێرشی ئه‌مدواییه‌ى تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە له‌و سنووره چەند پێشمەرگەیه‌ك شەھیدو برینداربوون.
هەر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا شاندی لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان لەگەڵ فەرماندەو ئەفسەرانی لیوای (۱۰ و ۱٥)، بەئامادەبوونی هەواڵگریی وەزارەتی پێشمەرگەو یەکەی ٨۰ کۆبووەوەو بارودۆخ و پێداویستییەکانی هێزه‌كانی پێشمەرگه گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا.