Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنەی تەندروستی بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆڕۆنا لەپاریزگای دھۆک دەکات

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەپرۆسەی دابەشکردن و پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا لەپارێزگای دھۆک، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2021/5/2، شاندێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە مافی بەکاربەر، کەپێکھاتبوو لە ڕۆژان سلێڤانەیی بڕیاردەری لیژنەو به‌ختیار شوکری ئەندامی لیژنەكه‌، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستیى دھۆک-ى کردو لەگەڵ د.ئەفراسیاب موسا بەڕێوبەری گشتیی ته‌ندروستیى دهۆك کۆبووەوە
شاندی لیژنەكه‌ی په‌رله‌مان کۆمەڵێک پرسیارو سەرنجیان سەبارەت بەمیکانیزمی دابەشکردن و کۆگاکردنی ڤاکسینی کۆڕۆنا ئاراستەی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک کرد.
لەبەرامبەردا د.ئەفراسیاب ڕوونکردنەوەی پێویستی پێدان و لەکۆتایی سەردانەکەشیدا شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان نەخۆشخانەی ئازادی-ى لەدھۆک بەسەر کردەوەو بڕیاریشە دەرئەنجامی سەردانەکه‌ لەڕاپۆرتێکدا ئاراستەی لیژنەكه‌و سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکەن. .