Skip to the content
Menu

سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایى جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌موسڵمانان ده‌كات

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەین، پیرۆزبایی لەخانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین، خوای گەورە ڕۆژو و عیبادەتی ھەموو لایەکی قبووڵ کردبێت.
هیواخوازین هاتنەوەی ئەم جەژنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ پتەوبوونی یەکریزی و تەبایی سیاسی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و زیاتر خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی کوردستان، هەروەها ببێتەمایەی بەهێزبوونی بنەماکانی خۆشەویستی و لێبووردەیی و یەکتر قبووڵکردن و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیە جیاوازەکان لەهەرێمی کوردستان، هەروەها داواکارین لەهاونیشتیمانیانی خۆشەویست لەگەڵ بەسەربردنی ڕۆژانی جەژن و کاتەکانتان بەخۆشی، رێکارە تەندروستییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤاترۆسی کۆڕۆنا پەیڕەو بکەن، چونکە تاکە ڕێگەی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا، خۆپارێزی و جێبەجێکردنی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکانە، هیوای سەلامەتی و لەشساغیتان بۆ دەخوازین.
دووبارە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەگشت موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبێت.
منی نبی قھوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

12ى ئایارى 2021