سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی له ڕێکخراوی ئازادیی لاوانى كوردستان دەکات
بەڕێز سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوان..
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت..
به‌بۆنه‌ی (22) بیست و دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سكرتێر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ده‌كه‌ین، له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێزیشتانه‌وه پیرۆزبایی خۆمان بۆ تێكڕای ئه‌ندامانی ڕێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌نێرین.
ڕێكخراوی ئازادیی لاوان هه‌ر له‌ده‌ستپێكی دامه‌زراندنییه‌وه به‌گوڕوتینێكی ناوازه‌وه هاته پێش و ڕچه‌شكێنیی كرد له‌پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و خزمه‌تكردن به‌لاوانی كوردستان، ئومێده‌وارین ئه‌م یاده جوانه ببێته‌مایه‌ی وه‌رچه‌رخان و ده‌ستپێكێكی نوێتر له‌كاری ڕێكخراوه‌ییتان به‌ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی و سه‌رده‌میانه، كه له‌ئاست پێداویستییه هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا بێت.
جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین، هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازبن.
د.ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2021/5/25