بە‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣٠، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابووریى كرد، كه سه‌رۆكایه‌تیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه و جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتای كۆبوونه‌وەكه بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی ئه‌و پێشمەرگانه‌ى کە لە هێرشەکانی ئه‌مدواییه‌ی داعش بۆ سەر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە شەهیدبوون، دەستیپێکرد.
پاشان پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان-عێراق (کۆمپانیای دڵنیایی)، تاووتوێ كرا و ئاماده‌بووان دید و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاساكه خسته ڕوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كرا و دوای گفتوگۆى چڕى نێوان ئاماده‌بووان، بڕیاردرا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ دووباره جەخت کردنەوە لەسه‌ر بابەتی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه لە کاتی خۆیدا.