دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا درا و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩ کرا
سهعات ١١ی پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٩، به سهرۆكایهتیی د. ڕێواز فایەق سهرۆكی پهرلهمانی کوردستان و بەئامادهبوونی د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منى نبى قههوهچی سكرتێری پهرلهمان، دانیشتنی ژماره (٦)ى ئاسایی خولی پایزه له ساڵی سێیهمى خولی پێنجهمی ههڵبژاردن بهڕێوهچوو.
سهرهتا د. ڕێواز فایەق سهرۆكی دانیشتنهكه به ناوى خوا و گهلی كوردستانهوه دانیشتنهكهی كردهوه، پاشان منى نبى قههوهچی، سكرتێری پهرلهمان، بهرنامهى كارى دانیشتنهكه و پوختهى دانیشتنى پێشووى پهرلهمانى خوێندهوه.
پاشان سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لێژنەی پەیوەندییەکانی و رەوەندی کوردستانی راسپارد بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە، بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتی پۆڵەندا بکەن و لە نزیکەوە لە رەوشی پەنابەرانی نێوان سنوری بیلارووسیا و پۆڵەندا بکۆڵنەوە.
دواتر بهپێی خاڵی یهكهمی بهرنامهی كار، كه بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە بهپێی حوكمی ماددهكانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان، برگەی یەکەمی خاڵی یەکەم لە بەرنامەی کار بریتی بوو لە پرۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (٣٠) ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق)، کە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا لە هەردوو لێژنەی یاسایی و لێژنەی وزه وسامانە سروشتیهكان و پیشهسازى و بازرگانی بۆ خوێندنەوەی سەرجەم ماددەکانی پڕۆژە یاساکە، سەرجەم ماددەکانی پرۆژەیاساکە خوێندرانەوە، پاشان لەلایەن ٦٤ پەرلەمانتار دەنگی لەسەر درا.
برگەی دووەم لە خاڵی یەکەمی بەرنامەی کار تایبەت بوو بە پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە داوا لە هەردوو لێژنەی یاسایی و لیژنهى كشتوكاڵ وئاودێری کرا سەرجەم ماددەکانی پرۆژەیاساکە بخوێننەوە، پاش خوێندنەوەی سەرجەم ماددەکانی پڕۆژەیاساکە، لەلایەن ٦٧ پەرلەمانتار دەنگی لەسەر درا.
خاڵی دووەمی بەرنامەی کار تایبەت بوو بە خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٤) لە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١)، كە بە بڕیاری ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠٢١ی سەرۆكایەتیی هەرێم گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (٩٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن هەردوو لێژنەی یاسایی و لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ بڕگەی دووەمی ماددەی چواری یاساکە خوێندرایەوە و بەم شێوەیە گۆڕانکاری بەسەرداهات،( ١- ئەوانەی حوکمەکانی بڕگە یەکەمی سەرەوە دەیانگرێتەوە فەرمانبەری کەم ئەندامن و شایستەی دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی دەبەن بەو ڕێژەیەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دەدات کە یەکسانە بە دوو لەسەر سێی کۆمەکی پاراستنی کۆمەڵایەتی، ٢- ئەوانەی حوکمەکانی بڕگە یەکەمی سەرەوە دەیانگرێتەوە بە چاوپۆشی لە سەرچاوەی داهاتیان مافی وەرگرتنی لە بری کەم ئەندامییان هەیە لە فەرمانبەری خانەنشین هاوکاری لە بری کەم ئەندامیەتییان پێ دەدرێت کە یەکسانە بە دوو لەسەر سێی کۆمەکی پاراستنی کۆمەڵایەتی و لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەریدەگرن )، پاشان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان خرایە دەنگدان و لەلایەن ٧٠ پەرلەمانتار دەنگی لەسەر درا.
لە خاڵی سێیەم و کۆتایی بەرنامەی کاردا، کە تایبەت بوو بە خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩) بهپێی حوكمی ماددهكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا لە لێژنەی یاسایی و لێژنەی کاروباری شەهیدان و لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرا بێنە سەر سەرکۆی پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە، پاشان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئەندامانی پەرلەمان کرایەوە بۆ خستنەرووی سەرجەم تێبینییەکانیان لەسەر پێشنیازەیاساکە، پاش تاوتوێکردنی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە دانیشتنەکە هێندرا.