د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیه كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌لعسیری، كونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیه له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی كونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی له مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی سعودیه كرد و به گرنگ و پڕبایه‌خی زانی و جه‌ختی له به‌هێزكردنی زیاترى كرده‌وه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی شوورای سعودیه له چوارچێوه‌ی گۆرینه‌وه‌ی زانیاری له بواری كاری په‌رله‌مانیدا.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له مێژووی په‌رله‌مانی كوردستان و خوله‌كانی و ژماره‌ی فراكسیۆن و لیژنه‌كان و كاره‌كانی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كرد و پوخته‌یه‌كیشی سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی عێراق و ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تى عێراق خسته ڕوو.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌لعسیری، كونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیه، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، خۆشحاڵیی قووڵی خۆی به‌و په‌یوه‌ندییه له مێژینه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و گه‌ل و حكوومه‌تی سعودیه نیشاندا و ڕایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كی له مێژینه له نێوانماندا هه‌یه و ده‌خوازین ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزتر بكه‌ین و په‌ره‌ی زیاتری پێبده‌ین له گشت بواره‌كاندا"، ئاماده‌یی خۆیشی نیشاندا كه هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی شوورای سعودیه و گووتیشی: "هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیره له ناوچه‌كه‌دا و بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارامیش بۆ گشت لێقه‌وماوان".
كونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیه، هیواشی خواست ئاشتی و سه‌قامگیری باڵبكێشێ به‌سه‌ر ته‌واوى عێراقدا.