Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ماری پارێ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا، د. هێمن هه‌ورامی، باسی له‌ دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق و ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ی كوردى له‌ هاوكێشه‌كاندا خسته‌ ڕوو.
ماری پارێ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هیوای خواست ئاشتی و سه‌قامگیری باڵ بكێشی به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا.
له‌ كۆتایى دیداره‌كه‌شدا هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق له‌ ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتووبوو.