د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٢٢، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ڕۆبینه ئویملك و سارا دڵشاد، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له پێكهاته‌ی كریستییان و توركمان، پێشوازیی له ئۆلیڤێ دیكۆتینی، كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له ساڵیادی كۆچی دوایی دۆستی كورد خاتوو دانیال میتران، كه له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كرد، هاوخه‌میی قووڵی خۆی به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: "دانیاڵ میتران له‌ناو دڵ و ده‌روونی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان دایه و هه‌رگیز له یاد ناچێته‌وه، ئه‌و پشتیوانێكی به‌هێز بوو بۆ دۆزی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان"، گووتیشی: "وه‌ك ڕێز و وه‌فایه‌ك له خاتوو دانیال میتران و هه‌وڵ و پشتیوانییه‌كانی له دۆزى رٍِه‌وای گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵكی كوردستان، له دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانى كوردستاندا چه‌ند ساتێك به بێده‌نگی ده‌وه‌ستین".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسیشی له هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان و كاری له پێشینه و ئێستاى په‌رله‌مان كرد كه ئه‌ویش بریتییه له پرسی ده‌ستوور و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانه‌وه‌ى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له كۆتایى دیداره‌كه‌شدا دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و جه‌خت له پێویستیی پاراستن و ڕێزگرتن له مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.