Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی و بارزگانیی هه‌كاری و شاندێكی یاوه‌ری كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/١٠، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ سه‌روه‌ت تاش، سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی و بارزگانیی هه‌كاری و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتوكاڵ و ڕاوێژكارى گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگان.
له‌ دیدارێكدا كه‌ ئه‌رشه‌د حوسێن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌یبوو، گفتوگۆ و بیروڕا سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، ئاماده‌یی په‌رله‌مانی نیشاندا بۆ هه‌موو جۆره‌ پشتیوانی و هاوكارییه‌ك بۆ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران، ئه‌وه‌ى كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ كارى په‌رله‌مانی، به‌جۆرێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و سوودى هاوبه‌شى هه‌ردوولادا بێت.