د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی كوەیت له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له د.عومه‌ر ئەحمەد ئەلكنده‌ری، كونسوڵی گشتیی كوەیت له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له دۆخی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و جموجوڵ و مه‌ترسییه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم کرد و هه‌ڵبژاردنی عێراق و ئەنجامە بەراییەکان و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى عێراقى خسته ڕوو، جه‌ختیشی لە پاراستنی خه‌ڵك له په‌لاماره‌كانی داعش كرده‌وه و ڕاشیگەیاند: "پێویسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوبه‌شی لەگەڵ سوپای عێراق ئه‌م بۆشاییه ئه‌منییانه پڕ بکه‌نە‌وه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كرد، کە گرنگترینیان نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورە، گووتیشی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فراكسیۆنه‌كان ڕاسپێردراون دواین بۆچوونی حزبه‌كانیان بگه‌یه‌ننە سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لەباره‌ی شێواز و میكانیزمی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ڕێكاره یاسایی و په‌یره‌وییه‌كان".
لای خۆیه‌وه د. عومه‌ر ئەحمەد ئەلكنده‌ری، كونسوڵی گشتیی كوەیت له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌بڕِینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هیوای خواست دۆخی عێراق ئاشتی و سه‌قامگیری به‌خۆ‌وه ببینێت.
چۆنیه‌تیی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی ئوممه‌ی كوەیتی له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو.