Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یونامی كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/٢٩ د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ ڕیكاردۆ ڕۆدرێگس به‌رپرسی نووسینگه‌ی یونامی له‌ هه‌ولێرو شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكی نێوانیاندا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته‌ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ته‌كنیكی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یاسای هه‌ڵبژاردن و تۆماری ده‌نگده‌ران، هه‌روه‌ها گوتیشی: "بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی سیاسی گونجاو كه‌ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان كۆده‌نگیان له‌سه‌ری هه‌بێت، پێویستمان به‌ سازانی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌"، هاوكات د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هیوای خواست كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵێكی كارا و ئه‌رێنی باش بگێڕن له‌ هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای کاراکردنەوەی، له‌سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌یاندا، لای خۆیانه‌وه‌ ڕیكاردۆ ڕۆدرێگس به‌رپرسی نووسینگه‌ی یونامی له‌ هه‌ولێر سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ میواندارییه‌كه‌ و هیوایان خواست كه‌وا ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنێكی بێ كه‌موكوڕی ئه‌نجام بدرێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش درێغی ناكات له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان.