Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان پرسی كۆچبه‌ران و دەستوور و یاسای هه‌لبژاردنه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ى کۆمسیۆن تاووتوێ دەکەن

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/١٨، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانى فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی كۆچبه‌ران و دروستكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و یاداشتانه‌ی كه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراون له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ‌كرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دید و تێڕوانینی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌ ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسكران خرانه‌ ڕوو.