لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان و لیژنەی یاسایی بۆ تەواوکردنی ڕێکاره یاساییه‌كانی پرۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبه‌ته‌کان كۆبوونه‌وه
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر تتەواوکردنی ڕێکاره یاساییه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبه‌ته‌کان له هه‌رێمی كوردستان، نیوەڕوی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٣٠، هه‌ردوو لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئۆف بەگ، سەرۆکی لیژنە و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه كۆبوونه‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگری سەرۆکى هه‌ردوو لیژنەكه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕِاوێژکارانی هه‌ردوو لیژنەکە ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆی پێویست لەبارەی پڕۆژەیاساکە کرا و دید و تێڕوانینی ئەندامان له گەڵالەکردنی پرۆژەیاساکە بەھەند وەرگیران و بڕیار درا بەمزووانە دوا ڕاپۆرت لەسەر پرۆژەیاساکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنه‌كانی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکانی.