هه‌رسێ لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان كۆبوونه‌وه
به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى ڕاپورتى ده نگدان سه‌باره‌ت به پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/١١/١٥، هه‌رسێ لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه و لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس ڕۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه و لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌سه‌رپه‌رشتیی سوسن محه‌مه‌د میرخان، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی هه‌رسێ لیژنه‌كه، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
مەبەست له كۆبوونه‌وه‌كه ئامادەکردنی ڕاپۆرتی دەنگدان بوو سەبارەت پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩، دواى گفتوگۆی چڕوپڕی ئەندامانی هەردوو لیژنەکه له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساكه، بڕیاردرا ڕاپۆرتی دەنگدان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.