Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان بۆ به‌دواداچوونی چه‌ند پرسێك چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكده‌هێنێت

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ كارى لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/١٠، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ ندامان و ڕِاوێژكارانى لیژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ڕێگاوبانه‌كانی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان و كێشه‌كان وه پرسی كه‌موكوڕی و گرێبه‌سته‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنرێت و سه‌ردانی پڕۆژه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن و ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌كه‌ بخوێندرێته‌وه‌ و بڕیاری پێویستییان له‌سه‌ر بدرێت.
دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نووسراوه‌كان و ڕٍاو سه‌رنجی ئه‌ندامان، بڕیاری پێویستییان له‌سه‌ر درا و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوونیان.