لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
ئه‌مڕۆ سێشەممه ٢٠٢١/١١/٢، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تاى کۆبوونەوەکە، سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان، بڕیاردرا ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێن به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كاری پێویست.
پاشان پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان- عێراق، تاووتوێ کرا و ئەندامان ڕاو سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساکە خستە ڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، سەبارەت بە بەرچاوڕوونی و چۆنیەتیی ئامادەکردنی بودجەی ٢٠٢٢، بڕیاردرا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیری دارایی ئه‌نجام بدرێت.