لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کۆبووەوه
ئه‌مڕۆ دووشەممه ٢٠٢١/١١/٢٢، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕِاوێژكارانی لیژنه‌كه، پێشوازیی لە د. ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕِۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان-عێراق (کۆمپانیای دڵنیایی)، تاووتوێ کرا و هەردوولا ڕاو سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر پڕِۆژەیاساکە خستە ڕوو.
دوای گفتوگۆی چڕوپڕی ئەندامان، لیژنە بڕیاریدا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات و تێیدا داوای ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی ٢٠١٩، ٢٠٢٠ بکات، هەروەها بڕِیاردرا به نووسراوێک جەخت لە حکوومەت بکرێته‌وه بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢.