لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
به‌مه‌به‌ستی واژوكردنی ڕاپۆرتی پێشنیازه‌یاسای پاراستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣ لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه سه‌باره‌ت به پێشنیازه یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمی كوردستان)، و دوای په‌سه‌ندكردنی راپۆرته‌كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌وه بڕیاردرا به نوسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به رێنمایی ژماره (1) بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره (5)ی ساڵی 2005ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی په‌یمانی هاوبه‌شێتی و گه‌شه‌پێدان له نێوان ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا بە نوسراوێك پێشنیازه رێنماییه‌كه‌ی لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی رێنمایی ژماره (5)ی ساڵی 2005ی په‌رله‌مان.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له كۆنفراسی لیژنه كرا سه‌باره‌ت به ره‌وشی رۆشنبیری و رۆژنامه‌گه‌ری توركمان له كوردستان، باس له به‌رنامه‌ی كاری كۆنفراسه‌كه كرا و بڕیاردرا له رێكه‌وتی ٢٠٢١/١١/٨ ئه‌نجام بدرێت.