لیژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بودجەو دڵنیایی کۆدەبێتەوە
ئهمڕۆ دووشەممه ٢٠٢١/١١/٨، لیژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به سهرپهرشتیی زیاد جهبار، سهرۆكى لیژنه و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و ئهندامان و ڕاوێژكارانی لیژنهكه، پێشوازییان كرد لە جميل ئەبوبەكر بەڕێوەبەری گشتی دڵنیایی و پەروین نوری بەڕێوەبەری گشتی بوودجە لە وەزارەتی دارایی.
لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان- عێراق، تاووتوێ کرا و ئەندامان ڕاو سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساکە خستەڕوو.
لە تەوەرەی دووەمی کۆبوونەوەکەشدا، پەروین نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە بەرچاوڕوونی و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژهیاسای بودجهی ههرێمی کوردستانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ خستەڕوو.
لە کۆتاییدا، لیژنەی دارایی بڕیاریدا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا تاوتوێی زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکەن و سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.