Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی وداکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ کۆبوونەوە

ئه‌ مرۆ دووشه‌مه‌ ٢٠٢١/١١/٨، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ به‌ سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لێژنه‌ وئاماده‌بوونى جێگرى سه‌ رۆك و بریارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لێژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا.


سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌و نوسراو و سكالایانه‌ى ئاراسته‌ى لێژنه‌كه‌ كرابوون خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا، دواى گفتوگۆكردن و راگۆڕینه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌، ئه‌وانه‌ى پێویستیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ى تریش ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كران بۆ كارى پێویست.

ته‌وه‌رێكى ترى كۆبونوه‌كه‌ بریار له‌سه‌ر چه‌ند خالێكى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ درا، لەوانە سه‌ردانى داموده‌زگاكانى سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى وچاكسازییه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وئاسایشى گشتى له‌ هه‌رێم بکرێت، هاوکات بریاریاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ل لێژنه‌ى یاسایی ئه‌نجام بدەن، سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تى لێبوردنى گشتى و سزاى سێداره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ره‌گشتِیه‌كانى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاكسازییه‌كانى سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌لایه‌تى ئه‌نجام بدرێت.