Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆ پرۆژە یاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆسێشەممە٢٠٢١/١١/٣٠ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان بەسەرپەرشتی شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراوانەی ئاڕاستەی لێژنەی ناوخۆ کرابوون، پاش تاوتوێکردنیان وەڵامی پێویستیان درایەوە.

لە تەوەرێکیتردا، سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چەک، چەندین سەرەنج و تێبینی لەلایەن ئەندامانی لێژنەکە خرانەڕوو بۆ ئەوەی ئاڕاستەی لێژنەی یاسایی بکرێت، لەو ڕێگەیەشەوە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بخرێتە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە.