لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبوونه‌وه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣ لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له ڕوپاك ئه‌حمه‌د و فه‌یسه‌ڵ عه‌باس ئه‌ندامانی لیژنه پێشوازییان له نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نی كرد.
ڕێكخراوه‌كان كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاسا و پڕۆژه یاسای په‌یوه‌ندیدار به لیژنه خسته به‌رده‌م سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه، دواتر سه‌رۆكی لیژنه باسی له گرنگی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كان كرد، و داوای كرد كه‌هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت له نێوان لیژنه و ڕێكخراوه‌كان و سه‌رجه‌م تێبینی و ڕاسپارده‌كانیان له‌سه‌ر پڕۆژه و پێشنیازه یاساكان به نوسراو ئاراسته‌ی لیژنه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سود له ڕاسپاره‌ده‌كانیان ببیدرێت له كاتی نوسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆتایی سه‌رجه‌م پڕۆژه و پێشنیازه یاسای و هه‌مواره یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به لیژنه.