لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید كۆبوونه‌وه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣ لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌وسه‌ن محمد میرخان سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە پێشوازییان كرد له ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی نێوخۆیی كه چالاكن له بواری ناساندنی تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و جێنۆساید .
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی لیژنه پوختەیەکی لەباره‌ی كاره‌كانی لیژنه بۆ میوانه‌كان خسته ڕوو، داوای لە سه‌رۆك و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان كرد كه له‌سه‌ر پرسی ناساندنی جێنۆساید وتاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كار ده‌كەن هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شەهیدان دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامدراون زیاتر به جیهان بناسێندرێت و به نێوده‌وڵه‌تی بكرێن، دواتر سه‌رۆك و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر پرسه‌كه خسته‌ڕوو ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌وان پێشتر كاریان كردووه و چالاكی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه و له داهاتووش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه پڕۆژه‌ی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن .