Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر چه‌ند پرسێکی گرنگ تاوتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/٢٩ لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌ر په‌رشتی د.سباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر بابه‌ت و كێشه‌كانی ده‌رمان و به‌رزی نرخی ده‌رمان و كێشه‌كانی ستیكه‌ری ده‌رمان، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ خسته‌ ڕوو، و به‌كۆی ده‌نگی ئاماده‌بووان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پیكبهێندرێت بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌ و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی داهاتووی لیژنه‌ بخوێندرێته‌وه‌ و بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر بدرێت.

له‌به‌شێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پرسی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی به‌رده‌م زیاتر گرنگیدان به‌پاك و خاوێنی ژینگه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی داهاتووی لیژنه‌ ئاماده‌بێت و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بخاته‌ به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی لیژنه‌، و هه‌نگاو و كاره‌كانی ده‌سته‌كه‌ بۆ پاك و خاوێنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخاته‌ ڕوو.