لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگى په‌یوه‌ست به كارى لیژنه‌كه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣، لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕِیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی زانكۆلاین و هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌كه، ئه‌ندامانی لیژنه ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كۆی گشتیی پرۆسه‌كه و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌نجامه‌كان خسته ڕِوو وه بڕیاردرا بانگهێشتی سەرۆکی زانکۆیەك بۆ لیژنه‌كه بكرێت به‌مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر پرسێکی تایبەتمه‌ند، هه‌روه‌ها بانگهێشتی به‌رٍێوبه‌رێكی گشتیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكرێت بۆئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست و ئامار و ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی زیاد كراوه و گۆڕانكارییان تێدا كراوه بخرێته به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه و دوای ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامان كاری پێویستییان له‌سه‌ر كرا و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری پێویست.