لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به كاروباری لیژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١١/١٧، لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌سه‌رپه‌رشتیی سوسن محه‌مه‌د میرخان، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ناساندنی پرسی تاوانه‌كانی جینۆساید به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرا، هه‌روه‌ها دیاریكردنی ڕۆژی شه‌هید له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیار درا به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ڕۆژێك دیاری بكرێت و به بڕیارێكی په‌رله‌مان به فه‌رمی ڕۆژی شه‌هید له كوردستان بناسێنرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕۆژی جیهانیی جینۆساید ١٢/٩، لیژنه بڕیاریدا كۆنفڕانسێك له‌و ڕۆژه‌دا ساز بكات.
لەسەر کێشەی ئەو قەڵایانەی کە بەر مەترسیی بوون بە مەعەسکەر دەکەون، وەکو قەڵای تۆپزاوە، لیژنە بڕیاریدا یاداشتێک ئاڕاستە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه و داواكارییه‌كانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی كرا و بۆ بەدواداچوونی وردی ئه‌و كێشانه‌ش، لیژنه بڕیاریدا هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان بكات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێداچوونەوە بە لیستی زیندانیانی سیاسی لە وه‌زاره‌ت كۆببێته‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه و بڕیاری پێویستییان له‌باره‌وه درا و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو، وه‌ڵام درانه‌وه و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.