لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان و وه‌زیری ته‌ندروستی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنكی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/١١/٤، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كار، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕِیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، له هۆڵی پڕۆتۆكۆل له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌وه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ى ته‌ندروستیی په‌رله‌مان ڕێكخرابوو، سه‌رۆكی لیژنه مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕوونكرده‌وه و دواتر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆمه‌ڵێك پرسیار و گرفت و كێشه‌یان سه‌باره‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد، لەوانە ڕێکخستنەوە و چاودێریکردنی وردی نەخۆشخانە تایبەتەکان و نرخی خزمەتگوزاری، ڤایرۆسى کۆڕِۆنا و وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن ھاووڵاتییان و رێكاره خۆپارێزییەکان، بە تایبەت لە دامودەزگا حکوومییەکان و قوتابخانەکان.
دواتر گفتوگۆ لەسەر یاسا بەرکارەکان و ئەو پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانە كرا کە پێویستن بۆ ڕێکخستنی زیاتری کەرتی تەندروستی و ماف و ئەرکی نەخۆش و بیمەی تەندروستی.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌ڵامی پێویستی پرسیار و سه‌رنجه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی دایه‌وه و سوپاسیكردن كه به‌رده‌وام چاودێرن و به‌دواداچوونی جدی ده‌كه‌ن به ئامانجی باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستاندا.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە بە جێبەجێکردنی یاساکان و پەسەندکردنی ئەو پێشنیازەیاسا و پڕۆژەیاسایانەی کە لەبەردەستی لیژنەی تەندروستی-دان، کە بەشێکیان خوێندنەوەیان بۆ کراوە، کەرتی تەندروستی بەرەو ڕێکخستنی زیاتر دەبەن و بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکەن.
وەزیری تەندروستی داواشی لە ھاوڵاتییان کرد کە بەردەوامبن لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەم ببێتەوە و گیانی ھاووڵاتییان پارێزراو بێت.
دوابه‌دوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه سه‌رۆكی لیژنه‌ى ته‌ندروستی و وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خسته ڕِوو و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌ردوولا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه و كه‌موكوڕیه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر بكرێن و خزمه‌تگوزاریی باشترى ته‌ندروستی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت كه ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كیی لیژنه‌كه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.