Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان

به‌ڕێزان له‌ یه‌كێتیی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان
به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و گشت ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، هیواخوازین ئه‌م هه‌نگاوه‌ گرنگ و كاریگه‌ره‌تان ڕۆڵێكی به‌رچاو ببینێت له‌ ناساندنی پرسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان به‌ ڕووی دونیادا، هاوكات بتوانن له‌ ڕێگه‌ی كۆنگره‌ و كۆنفڕانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ و ئه‌رشیفی جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ باشترین شێوه‌ بخه‌نه‌ ڕوو، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌ ناوازه‌یه‌، ڕۆڵێكی كارا بگێڕێت له‌ به‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی پرسی ئه‌نفال و تاوانی جینۆسایدی شنگال و كیمیابارانی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ نیشتمانییه‌كانیش پشتیوان بن به‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كی هونه‌ری و لۆجستی له‌ سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌تان.
د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

٢٠٢١/١١/٢٦