د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە پێکهاتەی تورکمان دەکات
بەبۆنەی ڕۆژی زمان و کولتوری تورکمان، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانمان لە پێکهاتەی تورکمان دەکەین.
نەتەوەی تورکمان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ئەم وڵاتەن، ئامادەیی و بوونیان لە سەرجەم بوارەکانی کۆمەڵگە فرەییەکەماندا، ئەوەندەیتر مۆزایکی پێکەوەییمانی جوانتر و ڕازاوەتر کردووە و ڕۆڵی کارایان گێڕاوە لە سەرجەم کایەکانی هەرێمی کوردستان.
جارێکیتر پیرۆزباییتان لێ دەکەین، و هیوای ژیانێکی ئارامتان بۆ دەخوازین.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/١١/١٧