Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی پیر خدر سلێمان

بەڕێزان کەس و کار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (پیرخدر سلێمان)

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (پیر خدر سلێمان) ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستانمان بیست، خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە پەرلەمانتارە چالاکەکانی هەردوو لێژنەی پەروەردە و ڕۆشنبیریی و پەیوەندییەکانی پەرلەمان، و کەسایەتییەکی ڕۆشنبیری ئێزیدییەکان بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمی پەرلەمانی کوردستانتان ئاڕاستە دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ڕوحی خوالێخۆشبوو شاد بێت و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و دڵنەوایش بۆ کەسوکار و خزمانی دەخوازین.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/١١/١٥