Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەميی د. هێمن هەورامی بۆ کۆچی دوایی خاتوو هەمین قەرۆ ئەحمەد سورچی

دڵگران و خەمبارین بۆ کۆچی دوایی خاتوو (هەمین قەرۆ ئەحمەد سورچی) دایکی شەهیدی قارەمان (هوجام سورچی) هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەتانین و لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات، ئومێد دەکەین گیانی پاکی شادببێتەوە بە گیانی شەهید هوجام سورچی.

دایکە هەمین نمونەی ئافرەتی خۆراگر و قارەمان و تێکۆشەر بوو لە پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانی بۆ بەرگری لە نیشتیمان و بەها باڵاکان، خوالێخۆشبێت بەو پەروەردە جوانەی سەلماندی کە گەلی کوردستان بە هێز و بازو و ئیرادەی ڕۆڵەکانی هەمیشە بەشکۆمەندی دەمێنێتەوە.

سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ سەرجەم شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و تێکڕای شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان.

"انا لله وانا الیە راجعون"

د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان