پەیامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی زمان و كلتووری پێكهاته‌ی توركمان
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی زمان وكلتوری پێكهاته‌ی توركمان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی خوشك و برا توركمانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌م یاده پیرۆزه‌دا، هیواخوازین گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان و عێڕاق قووڵتر بێته‌وه، ڕوانگه‌ی پێكه‌وه ژیانی دیموكراسیانه زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو ڕوانگه‌كانی تری جیاكاری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌لای هه‌مووان جێگیر تر بێت، كه پیاده‌كردنی مافه كلتوری و فه‌رهه‌نگییه جیاوازه‌كان بنه‌مای سه‌قامگیری و ئارامی وڵاته‌كه‌مانه، ڕه‌نگاڵه‌یی کلتوری نێوانیشمان، زیاتر ببێته مایه‌ی توندوتۆڵ بوونی ستوونه‌كانی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه، نه‌ریتی سڕینه‌وه و زه‌وتكردنی مافی پێكهاته‌كانیش له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵته‌كێت، كه سه‌رده‌مانێك له ژێر چه‌پۆكی دیكتاتۆری و خۆسه‌پێنیدا خه‌ڵكی كوردستان و عێڕاق بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتكاری و جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی بونه‌ته‌وه و مافه ڕه‌واكانیان لێ زه‌وتكراوه.
جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هه‌ر شاد وسه‌رفراز بن.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١٧/ ١١/ ٢٠٢١