Skip to the content
Menu

ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی کاروباری پێشمەرگە

شەوی رابردوو جارێکی تر چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکان، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە بەناوی(ئیبراهیم بارام - ئیسماعیل محەممەد -ئاراس سەمین -ئەمین حوسێن-نەبەرد سەعید) شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.

لێرەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئەم هێرشانە کاری بەردەوامی تیرۆریستەکانە بۆ بە ئامانج گرتنی خەڵک و خاکەکەمان، بۆیە بەردەوام هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە هەموو مەترسییەک ئازایانە رووبەڕووی تیرۆریستەکان بوونەتەوە. داواکارین لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکەن لە رێکخستنەوەی لیوا هاوبەشەکان و زیاتر گرنگی بدرێت بە هەماهەنگی لیژنەی ئەمنی هاوبەش لەنێوان سۆپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، بۆئەوەی بۆشایی ئەمنی لەسەرجەم هێلەکانی رووبەڕووبوونەوە پڕ بکەنەوە، تاکو تیرۆریستانی داعش زەفەر نەهێنن و ئەم رووداوە نەخوازراوانە دووبارە نەبنەوە.

لێرەدا وەکوو لیژنەی کاروباری پێشمەرگە جارێکیتر ئیدانەی هێرشەکە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین.