شاندێكی لیژنهی داكۆكیكردن له مافی ئافرهت بهدواداچوون بۆ ڕهوشی ئافرهتان له پارێزگاى دهۆك دهكات
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١١/١٤، شاندێکی لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی لەنجە دزەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و ژمارهیهك لە ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، سەردانی د. عهلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک-ى کرد.
لە دیدارێكدا باس لە ڕەوشی ئافرەتان و ڕۆڵیان لە دامودەزگا حکوومییەکان و ئامارەکانی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی ماف و پاراستنی ئافرەت و چۆنیەتیی چارەسەری کێشەکان کرا.
لای خۆیهوه پارێزگاری دهۆک تەواوی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە پاراستن و گەشەپێدانی و کاراکردنی ڕۆڵی ئافرەت لە دامودەزگاکان لەسەر بنەمای توانا و شارەزایی دەربڕی.
لە کۆتایی دیدارەكهشدا هەردوولا بڕیاریاندا بەردەوابن لە هەماهەنگی وەک پەرلەمان و حکوومەت بۆ خزمەتکردن بەو پرسە گرنگانە.