Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی پارێزگای دهۆك ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كار و پڕِۆژه‌كانی پارێزگای دهۆك، ڕۆِژی دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/١٥، شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لیژنه‌ و شه‌ندامیه‌تیی جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی پارێزگای دهۆك-ى كرد.
سه‌ره‌تا شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای دهۆكی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی و ستافی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كان و كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كانی سنووره‌كه‌ و پێداویستییه‌كانیان و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی دارایی هه‌رێم، پڕۆژه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و باشترین ئاستی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاونیشتمانییانی سنووره‌كه‌ بكرێت.
دواتر شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆكی كرد و له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ڕه‌وشی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ سنووری پارێزگای دهۆك و ئه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌مه‌هانگی هه‌بێت له‌ نێوان لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ كاروباری لیژنه‌كه‌.