شاندێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى هەرێم سەردانی سحێلای کرد
بهمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی سنوورەکان و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانیان، ڕِۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢٨، شاندێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرهوەی ئیدارهى ھەرێم، بەسەرۆكایهتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنە و ئهندامیهتیی ژمارهیهك له ئهندامانی لیژنهكه، میحوەرەکانی ھێزی پێشمەرگەى لە سحێلا بەسەر کردهوه.
دوای بەدواداچوون و سەردانەکەیان و دیداریان لەگەڵ بەرپرسەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە لەو سنۆورە، شاندی لیژنەكه لە هێزی فەرماندەی دهۆك لەگەڵ لایەنی ئەمنی و ئیداری و نوێنەری خەڵکی شنگال و زومار کۆبووەوه بۆئەوەی لە نزیکەوە گوێ لە کێشەکانیان بگرن، بە تایبەتی لە ئێستادا کە هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارهى ههرێم ڕووبەڕووی بارودۆخێکی خراپ بوونەتهوه، بە تایبەتی لە ڕووی ئەمنی و زیادبوونی جموجوڵهكانی داعش.
دوای ئەوەش شاندى لیژنەكه سەردانی ئاسایشی زومار و سحێلا و میحوەری ڕۆژئاوای دیجلەی کرد و ڕۆڵی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی ئهو ناوچانهیان بەرز نرخاند، کە هەمیشە پارێزەری کوردستانن و دژی داعش وەستاونەتەوە.
لە کوتاییشدا شاندى لیژنەكهی پهرلهمان بەڵێنی ئەوەیان دا کە له ڕێگهی پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێم درێغی نەکەن لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئەو ناوچانە.